میدیایه‌كی ئه‌مریكی: تانكی ئه‌برامزی تێكشكێنراوی داستانی پردێ عێراقی خستۆته به‌رده‌م سزادان
له راپۆرتێكی دا پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌یلی بیستی ئه‌مریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ری زۆره واشنتن به‌هۆی راپۆرتی ئه‌م مانگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه باسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه چه‌كێكی خاوه‌ن ته‌كنیكی به‌رزی ئه‌مریكایان كه‌وتووه‌ته ده‌ست، سزا به‌سه‌ر به‌غدا بسه‌پێنێ و هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ده‌شلێـ”واشنتن دڵنیابووه‌ته‌وه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 تانكی ئه‌برامزی كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌لایه‌نی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و ئه‌وانیش له جۆری M-1 بوون و له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015 كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستیان.
ده‌یلی بیستی ئه‌مریكی هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌ی دا ده‌شنووسێـ”واشنتن به بینینی وێنه‌ی تانكه‌كانی كه ئاڵای گرووپه‌كانی حه‌شدیان به‌سه‌ره‌وه بووه‌و یه‌كێكیشیان له‌و كاته‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو میلیشیا شیعه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شاره‌دێی پردێ تێكشكێنرا، له‌و بابه‌ته دڵنیابووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه واشنتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌هۆی گوشارخستنه سه‌ر به‌غدا، ئه‌و تانكه ئه‌برامزانه بگه‌ڕێنێته‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌شكراوه كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره، ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێ و رێگه به كۆمپانیا فه‌رمییه‌كانی بواری درووستكردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی نه‌دات چه‌ك به عێراق بده‌ن”.
هه‌ر له سه‌ر تێكشكاندنی تانكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن له راپۆرتێكدا كه له‌سه‌ر زاری كه‌ریم نووری گوته‌بێژی پێشووی حشدی شه‌عبی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی رێكخراوی به‌در گواستویه‌تیه‌وه، ده‌نووسێ”گرووپه‌كانی حه‌شد هیچ تانكێكی ئه‌مریكیان وه‌رنه‌گرتووه”، به‌ڵام هیشام هاشمی، شاره‌زای كاروباری گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ڵێت: “ئه‌و 9 تانكه‌ی لای حه‌شدی شه‌عبین، ئه‌و تانكانهن كه ساڵی 2014 له‌و كاته‌ی داعش هێرشی كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق، له سوپای عێراقه‌وه ده‌ستیان كه‌وتبوو، به‌ڵام كه‌ریم نووری ده‌ڵێت: “هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ی كه‌وتبوونه ده‌ست گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له كاتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا بووه‌و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپا به‌كاریان هێناوه نه‌ك ئه‌وه‌ی بووبێته موڵكی حه‌شد، هه‌روه‌ها ده‌لێـ”هه‌ر بۆیه به‌لایه‌وه سه‌یر بووه ئه‌مریكییه‌كان به‌و هۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، چونكه به گووته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووی حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی داعشدا به‌كارهێنراون و ده‌بێت شانازی پێوه بكه‌ن نه‌ك نیگه‌ران بن”.
هه‌رچه‌نده پێشتر تانكێكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی به ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی پردێ، ئه‌و كاته‌ی حه‌شد و سوپا و پۆلیسی فیدراڵی په‌لاماری ناوچه‌كه‌یاندا، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنرا. تێكشكاندنی تانكه ئهبرامزهكهش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه به فه‌رمی راگه‌یه‌نرا و وێنه و ڤیدیۆكه‌یشی بڵاوكرایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌برامزی M -1A1 به به‌هێزترین تانكی جیهان داده‌نرێت و خاوه‌ن ته‌كنیكێكی به‌رزه و له كاتژمێرێكدا ده‌توانێت 64 كیلۆمه‌تر ببڕێت و چه‌ندین تۆپی 120 مللیمهتری له‌سه‌ره و 4 سه‌رباز ده‌توانن له‌ناویدا بن و چه‌ندین چه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌سه‌ر دانراوه‌و به‌هه‌موو جۆره تانكشكێكیش ناتهقێنرێتهوه، هه‌ر بۆیه ته‌قاندنه‌وه‌ی تانكه‌كه له پردێ، له‌سه‌ر ئاستی جیهان پرسیاری زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا كه به چ جۆره چه‌كێك ئه‌و تانكه ته‌قێنراوه‌ته‌وه؟.