دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بزانه ئه‌م دیاردانه چه‌ند زیادی كردووه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایان” لاهور جه‌نگی و بافل تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا ئه‌سه‌دی” كه‌ركووك فرۆشرا به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، دیارده‌ی رفاندن و تاڵانكردن و ده‌ستی پێكردووه، درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی كۆماریی كەركووك، چەند كەسێكی نەناسراو دووكانێكیان بڕیوە و چەند ملیۆن دینارێكیشیان لەو دووكانە دزیوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند كەسێکی نەناسراو لە شەقامی كۆماریی كەركووك دووكانی هاووڵاتییەکیان بڕیوە كە كەرەستە و پێداویستی ناو ماڵی تێیدا دەفرۆشرێت و بڕی سێ ملیۆن دیناریان لەو دووكانەدا دزیوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌و شاره ده‌یانگووت كه‌ركووك ئارامه، به‌ڵام پاشان گوتیان هه‌ر رۆژێك مردنێكه مانه‌وه له‌كه‌ركووك، له‌ئێستاشدا دیارده‌ی رفراندن و تاڵانكردن له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حشدی ته‌شه‌نه‌ی كردووه”.