كۆمه‌ڵ: هانی عه‌بادیمان داوه پێشمه‌رگه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند لایانێكی تر هانی عه‌بادی ده‌ده‌ن، دۆسیه‌ی پێشمه‌رگه له‌ئێستادا پێنێته پێشه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، له‌و باریهوهش لێژنه‌یه‌كی یاسایی له گۆڕان و كۆمه‌ڵ چوونه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی رێنمایی بده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌لێـ”ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كورد بوونەتە دەمڕاستی حكوومەتی عێراق و ڕاستی ئەوانیش بۆ خەڵك دەركەوتووە“. ڕوونیشی کردەوە، هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزە دەستوورییەکان دان و پێویستە هەرچی كەرەستەی سەربازی و بودجە كە دەدرێت بە هێزە چەكدارەكانی عێراق، بە پێشمەرگەش بدرێت”.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه، كه حكومه‌تی عێراق له‌چوارچێوه‌ی پاسه‌وانی سنوری ده‌یه‌وێت ته‌نها 50 هه‌زار كه‌س له هێزی ئه‌منی له ” پۆلیس و ئاسایش” بهێلێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاسه‌وانی سنوری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات”.
زانا رۆستایی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نهێنی هه‌وڵه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات و له‌زاری عه‌بادی به میدیاكانی حزبه‌كانی سلێمانی گوتووه”کە حکوومەتی عێراق دەیەوێ تەنیا 50 هەزار کەس لە چوارچێوەی پۆلیس و ئاسایش وەک هێزی پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان بهێڵێتەوە، چونکە بە گوتەی ئەو، ناوی پێشمەرگە لە دەستووردا نەهاتووە”.
لە بەرامبەردا ئیسلام حوسێن، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانه رایگه‌یاند”لە بودجەی ساڵی ڕابردووی عێراقدا كە بۆ وەزارەتەكان تەرخان کراوە، ناوی پێشمەرگەش هاتبوو، هەر ئەو پەرلەمانتارانەی وەک زانا رۆستایی و ئاڵا تاڵەبانی، كۆنگرەی رۆژنامەوانییان ئەنجام دەدا و بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە ئەوان جێگەی ناوی پێشمەرگەیان كردووەتەوە، خێره ئێستا ناوی پێشمه‌رگه له ده‌ستوور نیه، ئه‌رێ ده‌بێت خه‌ڵك هه‌بێت له‌مانه تێنه‌گه‌یشتوو بێت”.