بودجه‌ی هه‌رێم تەنها بۆ 14% زیاد ده‌كرێت

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ئاراستەی پەرلەمان كرد دوای چەندین دانشیتن نەتوانرا كۆدەنگیەك لەسەر تێپەڕاندنی بودجە دروست بكرێت بەهۆی بایكۆتی فراكسیۆنە كوردستانیەكان و چەند فراكسیۆنێكی دیكەی سونە, پەرلەمانتارێكی كوردیش ئاشكرای دەكات كە بودجەی كوردستان بۆ %14.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق، كه حكومه‌تی به‌غدا به 12.67% د‌یاریكردبوو و، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كێشه له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایه درووست بێت، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ی دانیشتوان پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا دیاری بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد ئاشكرایكرد، دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و پلاندانانی عێراق بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و رێژه‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا، داتاكانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌ریانخستووه، دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی 14%ی كۆی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت.
نه‌جیبه نه‌جیب جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم بۆ 14%ش زیادبكرێت، هێشتا پێداویستی هه‌رێم له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نه‌فه‌قاتی سیادی و بودجه‌ی ته‌شغیلی دابین ناكات و، كوردیش بڕیاری رازیبوونی به‌و رێژه‌یه‌ی نه‌داوه، له‌كاتێكدا تائێستا حكومه‌تی عێراقیش هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌مباره‌یه‌وه نیشان نه‌داوه. هه‌وره‌ها دووپاتیشیكرده‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له به‌غدا ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق بۆ 17%ی جاران بگه‌ڕێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نی كوردیش له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی عێراق، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان باوه‌ڕ به‌و داتا و زانیاریانه ناكه‌ن، چونكه دڵنیان كه رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم له‌وه زیاتره كه له دوو وه‌زاره‌ته‌كاندا تۆماركراون، هاوكات هیچ ئامارێكی راسته‌قینه‌ش ئه‌و رێژه‌یه ناسه‌لمێنن.
نه‌جیبه نه‌جیب ئاشكراشیكرد، له ساڵی 2009وه دادگای فیدراڵ بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق ده‌ركردووه، به‌ڵام تائێستا حكوومه‌تی به‌غدا ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا نه‌بن و، رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌بێت.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌ڕاستی نیازی دابینكردنی پشكی هه‌رێمی هه‌یه، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری باشترین چاره‌سه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌و كێشه‌یه.