بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر لە جەلەولا ژمارەی كورد بۆ لە سەدا 40 كەمدەبێتەوە
دوای ئەو لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی كەركووك بە شێك لە خاكی كوردستانیان داگیركرد, ئێستا ئەو ناوچانە رووبەرووی شالاوی تەعبیر بوونەتەوە, كورد لەسەر ماڵ و مولكیان دەردەكرێن, بەرێوەبەری ناحیەی جەلەولاش ئاشكرای دەكات, لەساڵی 2003و ساڵانی دواتر ژمارەی كورد لە سەدا 60 زیاتربووە، بەڵام لە ئێستادا ناسنامەی كورد لە ناحیەی جەلەولا بۆ لەسەدا 20 كەمیكردووەو هۆكارەكەشی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر بووە.
یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا رایگەیاند: لەساڵەكانی 1970وە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە هەوڵی كەمكردنەوەی كورد دەدرێت لەناحیەی جەلەولا و ئەوسیاسەتەش تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
راشیگەیاند: ئەگەرچی لەساڵانی 2003 و ساڵەكانی دواتر ژمارەی كورد لەناحیەكە بۆ لەسەدا 60 زیادیكردبوو بەڵام بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ساڵی رابردوو جارێكی دیكە هاووڵاتیانی كورد ئاوارەبوون و ژمارەیان بۆ لەسەدا 20 كەمیكردووە.