لە حەویجە حەشد كەوتە بۆسەی داعش و دەیان كوژراو بریندار هەن
دوای ئەوەی زانیاریە هەوالگریەكان ئەوەیان ئاشكراكرد كە داعش لە سنوری كەركووك لە ئامادەباشی هێڕشكردنە سەر سەنگەرەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیە, لە ئێستادا جولەی داعش زیادی كردووە, سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركووك ڕایگەیاند ئەمڕۆ هەینی لەسەر سنووری كەركووك، چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی كەوتنە بۆسەیەكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە و بەم هۆیەوە چەند چەكدارێك كوژران و بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنیەكە لە شاری كەركووك بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای كەركووك – حەویجە، چەكدارەكانی میلیشیای حەشدی شیعی كەوتوونەتە بۆسەی داعشەوە، بەو هۆیەشەوە چەكدارێكی حەشد كوژراوە و سێی دیكەش بریندار بووە.
هەروەها گوتشی زانیاری هەیە ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی حەشدی شەعبی دەهێنرێن بۆ كەركووك، ئەویش بە بیانووی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی حەویجە.