كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌ڵامێكی توندی هێرۆ ئیبراهیم ده‌داته‌وه‌

دوای ئەوەی هێرۆ ئیبراهیم نامەیەكی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری یەكێتی كرد,كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌ڵامێكی توندی هێرۆ ئیبراهیم ده‌داته‌وه‌
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌توندی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دوێنێی هێرۆ ئیبراهیم به‌رپرسی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێ” نامه‌كه‌ت بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی تۆمه‌ت و ململانێی نابه‌جێی نێو یه‌كێتییه‌”.

نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ(خواكوڕك)نێردراوه‌ و له‌به‌شێكیدا هاتووه‌”دوێنێ كه‌ نامه‌كه‌تم وه‌رگرت هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه‌دا هه‌ستم كرد كه‌ زۆرتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ نووسراوه‌ بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی تۆمه‌ت و پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سته‌گه‌ری و ململانێی نابه‌جێی ناو یه‌كێتی نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی وه‌زعی په‌رێشانی یه‌كێتی”.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ڕه‌سول به‌ هێرۆ ئیبراهیم ده‌ڵێ”به‌داخه‌وه‌ خۆت و كه‌سوكاره‌كه‌ت بێ گوێدانه‌ مێژووی یه‌كێتی و بێ حسابكردنی بۆ پێگه‌ی مام جه‌لال و خه‌باتی هاوڕێكانی به‌ ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولادا یه‌كێتیتان دووچاری كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سیاسی و حزبی و نه‌ته‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ و ئیحراجییه‌كی مێژووی یه‌كجار گه‌وه‌رتان له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ركه‌یدا بۆ درووست كردووه‌”.

كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ڵێ” پێم باشه‌ لێره‌دا زۆڕ ڕاشكاوانه‌ بڵێم به‌ڵێ من له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌م له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌بڕینی ڕاو و سه‌رنجی تایبه‌تی خۆم كه‌ ئایا چ جۆره‌ كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستین”.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌:-

 

Back to top button