به‌په‌له…ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له كه‌ركوك روویدا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوكوژی له شاری كه‌ركوك روویدا و تا ئێستاش زیانه‌كان دیار نین.”
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25/2/2018، لەگەڕەکی ساحە تەیەرانی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان، خۆکوژیك خۆی بە بارەگایەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون، ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بارودۆخی كه‌ركوك و ده‌ووروبه‌ری ته‌واوی ناجێگیره و حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراق، به‌شێكی زۆر له‌و ناوچانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیان بوو له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك چۆڵیان كردووه له پایی هه‌ڕه‌شه‌یی چه‌كدارنی داعش، رۆژ به رۆژیش كه‌ركوك نائارامتر ده‌بێت، چاودێرێكی سیاسیش له‌و باره‌وه ده‌ڵێت.” ئه‌وه‌ی رووده‌دات هه‌مووی به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره و كه‌ركوكیش به ده‌ردی موسڵ ده‌به‌ن.