بهرشهلۆنه نیودهرزن گۆلی كرد و كۆتینهۆش یهكهم گۆلی تۆمار كرد له خولی ئیسپانی
لەمیانی یارییەكانی جهولهی (25)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و گیرۆنا رووبەرووی یەكتربوونەوە و بهرشهلۆنه توانی سهركهوتووبێت بهسهر یانهی گیرۆنا و یارییهكهی لێ بردهوه.”
لەیارییەكەدا یانەی بەرشلۆنە دواكەوتنی خۆی بە گۆڵێك كردە پێشكەوتن و بردنەوە بە نیو دەرزەن گۆڵ، یاریزان لویس سوارێز لەیارییەكەدا هاتریكی تۆماركرد ، دوو گۆڵەكەی دیكەش یاریزان (لیۆنێل مێسی) تۆماریكرد ، گۆڵی كۆتاییش یاریزان (فیلیپی كۆتینهۆ)ـی بەرازیلی تۆماریكرد كە ئەمە یەكەم گۆڵی یاریزانەكەیە لەگەڵ یانەی بلاوگرانا لە خولی ئیسپانیا”.
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە خاڵەكانی خۆی بۆ (65) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی یەكەمی گرتووە بەجیاوازی (10) خاڵ پێش ئەتلەتیكۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندی دێت بەڵام یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە”.