ریال مه‌درید پاڵه‌وانه‌نانه‌ ده‌ركه‌وت و ئه‌لاڤێسی گۆڵبارانكرد

لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا ، یانەی ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئەلاڤێسی کردو و یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌.”

له‌ یارییه‌كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید، بە ئەنجامی(4-0) توانی یاریەکە بباتەوەو رۆناڵدۆش دوای ئەوەی دوو گۆڵی تۆمار کرد، توانی ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی ئیسپانیا بۆ 301 گۆڵ بەرز بکاتەوە.
ریاڵ مەدرید توانی بە چوار گۆلی یاریزانان (رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و بەیڵ و بنزیمە) بردنەوە بە دەست بێنێت کە گۆڵەکەی بنزیمە بە لێدانی سزابوو لە خولەکی 98ی یارییه‌كه‌.
بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بە 51 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و رۆناڵدۆش 14 گۆڵی لەخوی ئیسپانیا هەیە.

Back to top button