هەشت خاڵی زۆر گرنگ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت به‌كاربهێنه‌

هەمووان دەیانەوێت پارێزگارى لە تەندروستى مێشکیان بکەن و هەمیشە زیرەک و چالاکبن، تا نەهێڵیت بەرەوپێشچوونى تەمەن کار لە مێشکت بکات ئەم ٨ کارە ئەنجام بدە.”

بۆیه‌ ئه‌م خاڵانه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن:-

هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت

 

خواردنى تەندرووست:سیستەمى خۆراکى زۆر کاریگەرى هەیە لەسەر مێشک و تەندرووستى دەروونى و جەستە.

هەموو ئەگەرەکان:هەوڵبدە بیر لە هەموو ئەگەرەکان بکەیتەوە و لە مێشکتدا لێکیان بدەیتەوە، ئەمە مێشک بە چالاکى دەهێڵێتەوە.

 

بەرەوپێشچوون:چەندان یارى هەن کە مێشک بەرەوپێشەوە دەبەن، وەک شەترەنج و یارى تر کە پێویستە ئەنجامیان بدەن.

خەڵکى زیرەک:هەمیشە لەگەڵ کەسانێکدا ببە کە زیرەکن تا سوودیان لێ وەربگریت.

میوزیک:گوێ لە میوزیک بگرە و لەوەش باشتر هەوڵبدە فێرى ژەنینى ئامێرێک ببیت.

دووربکەوەرەوە لە خووە خراپەکان: جگەرەکێشان و خوادنى ناتەندرووست کاریش دەکەنە سەر تەندرووستى مێشک.

تەرکیز:بوونى ئامانجێک و تەرکیزکردن تا پێى بگەیت هەمیشە مێشکت بە چالاکى دەهێڵێتەوە.

نەهێشتنى سترێس:بیرکردنەوەى زۆر و ناڕێک دەبنە هۆى سترێس و ئەمەش وا دەکات مێشکت باش کار نەکات.

Back to top button