جه‌بار یاوه‌ر: هیچ بڕه‌ پاریه‌ك نه‌گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌ باره‌ی ناردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕایدەگەیەنێت.” كه‌ تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی ئەمریكا نەگەشتۆتە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە.”

 

له‌و باره‌وه‌، (جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتوه‌.” كه‌ دوای گەیشتنی هاوكاریەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ لیواكانی پیادە و بنكەكانی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە و رێكەوتن لەسەر شێوازی میكانیزمی دابەش كردنەكە ئومێد دەكرێت لەم هەفتەیە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت”.

هەروەها لەڕونكردنەوەكەدا ئەوەش باسكراوه‌.”كه‌ تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی ئەمریكا لەو هاوكاریە داراییە نەگەشتۆتە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و ووڵاتی ئه‌مریكاوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابینكراوه‌ و گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌ت بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

Back to top button