داعش له به‌غدا هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
پاش هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر پێگه و بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری پارێزگای كه‌ركوك و چۆڵكردنی هه‌ندێك ناوچه و به‌جێهێشتنی سه‌نگه‌ره‌كان له لایه‌ن حه‌شده‌وه، ئه‌مڕۆش له ده‌ووروبه‌ری به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر حه‌شد.”
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس به پێگه‌ی (به‌غداد الیومی) راگه‌یاندوه.” كه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 25/2/2018 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی له‌تیفییه له باشووری به‌غدا و دوو چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌یان بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: كه دوای هێرشه‌كه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ندین هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێگه و بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له زۆر شوێنیش ههڵاهاتوون و باره‌گاكانیان چۆڵكردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له شاری كه‌ركوك هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی عهصائیبی ئه‌هل و حه‌ق كه كهتائیبێكی شیعیه.