تایمی زیادکراو!

تەنیا کوردی

دەیانەوێ پڕۆژەکەی بارزانی سەرنەگرێ! بەڵام دواجار نازانن کە دژایەتیکردنی بارزانی واتە سزادانی ئیڕادەی گەل..با بزانین ئەمانە کێن و بۆچی دەیانەوێ دژی ئیڕادەی گەل جوڵە بکەن!
گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و باڵێکی یەکێتی لە تایمی یەکەمەدا ئەنجامەکەیان بەم شێوەیە بوو:
-باڵێکی یەکێتی گۆڵێکی لە خەڵکی کەرکووک کرد و ملیارێک دۆلار زیاتریشی خستە گیرفانەوە.
-گۆڕان دەستی کردووە بە پەخشی مەوجێکی تەشویشدار بۆ سەر فکری تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی فکری سەربەخۆیی لە زەینیاندا لەبار بچێت.
-کۆمەڵی ئیسلامی دەستیکردووە بە خۆ بێببەریکردن وهوتاقکێشان و گوتاری ئاینی بۆ خەڵک کەچی لە سێبەردا لەسەر هێڵێکی گەرمدان بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان.
-باڵێکی یەکگرتووی ئیسلامی دەستیکردووە بە راکردن لە حکوومەت و هیچی لە هەگبەدا نییە بۆ ئەوەی خزمەتی کوردستان بکات.
-تێکڕا ئەمانە کۆکن کە مالیکی میوانی بەردەوامی سلێمانی بێ و، لە بەغدا هاوپەیمانێتی مالیکی بکەن بۆ ئەوەی لە دژی کورددا یەکپارچەی عێراق ببێتە ناوەڕۆکی هاوپەیمانێتیەکە.
-لە پەرلەمانی عێراق بوون بەیەک بەرە و دەنگیان بۆ سەندنەوەی متمانە لەکاک هۆشیار زێباری دا.
لە تایمی دووەمدا:
باڵێکی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، دەیانەوێ تۆپەکە بخەنە گۆڕەپانی خوێندن و مناڵە چاوگەشەکان بێبەش بکەن لە چارەنووسیان تەنیا لەپێناو ئەوەی کە هەموو رێگەیەک بگرنە بەر بۆ وەستاندنی فکری سەربەخۆیی.
-ئەمانە دەیانەوێ سلێمانە بکەنە پارێزگایەکی دانەبڕاوی عێراق بۆ هەمیشە و سەروەت و سامانەکەیشی بچێ بۆ ئێران هەروەک چۆن ملیارێک دۆلاریان لە کەرکووک برد و دوکەڵی رەشەکەیش بۆ خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک هێشتەوە، وەهایش سامانی سلێمانی دەخەنە باخەڵیان و سلێمانیش بەهەمان دەردی کەرکووک دەبەن.
-پەکەکە و پەیەدە و داتاشراوەکانی دیکە بووەتە سەری زمانیان.
تایمی زیاد کراو:
-لە تایمی زیادکراودا هێشتا بەرنامە و پیلانی دیکە ماون کە لە دژی سەربەخۆیی دا ئەم حزبانە جوڵە بکەن، نانەوەی پشێوی و دروستکردنی سیناریۆی جۆراو جۆر و تۆمەتبەخشینەوە و هێرشی بەردەوامی راگەیاندن و وەگەرخستنی گشت کارتێکیان کە ئەم کارتانە لە وڵاتانی هەرێمایەتی و عێراق بۆیان دروستکراون و لەدژی گەلی کورد بەکاری دەخەن و دەیانەوێ هیلالی شیی تۆخبکەنەوە لە ناوچەکەدا، بەڵام هەر لە تایمی زیادکراودا تایمی بارزانی و گەل، تایمی سەربەخۆیی و دروستکردنی دەوڵەت، ئەنجامەکە دەگۆڕێ:
-شتێک هەیە کە پێیدەگوترێ ئیڕادەی گەل! بۆیە لەکۆتاییدا هیچ گوشار و کارتێک لەدژی گەلدا سەرناگرێ و گشت کارتەکان پوچەڵ دەبنەوە.
-ئەمانە دەتوانن زۆر شت بکەن و زۆر شت تێکبدەن، بەڵام ناتوانن شتێک بگۆڕن کە ئەویش ئیڕادەی گەلە لە حەزێکی سروشتی بۆ سەربەخۆیی پاڵپشتی کردن لە پڕۆژەی بارزانی کە سەربەخۆییە.
-ئەمانە لە پێگەی دەولی و گۆڕانکاری ناوچەکە تێنەگەیشتوون کە دوارۆژی ناوچەکە چی لێدێ، وەک نەیارانی تەیموری رۆژهەڵات و باشووری سوودان و کۆسۆڤۆ دەیانەوێ بەربەستێک بن بۆ نەگەیشتنی گەل بە ئامانج!
-چاوەڕوانکراوە بۆ پارتی کە ئەمانە کارتی دیکەیش بەکاردێنن، بەڵام لە کۆتاییدا گشت کارتەکانیان بێ باڵانس دەمێنێتەوە و بە دەستی بەتاڵ لە دۆخەکەدا رادەمێنن.

Back to top button