بەرهەم ساڵح و ماڵی تاڵەبانی ڕێکەوتنێکی نهێنی دەکەن

 
دوور لە چاوی میدیاکان و بە شێوەیەکی نهێنی بەرهەم ساڵح سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی و ماڵی تاڵەبانی لەسەر پێکهێنانی کوتلەیەکی هاوبەش لە دوای هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق ڕێکدەکەون.
 
بۆ شاردنەوەی ڕێکەوتنەکە وا پێشنیارکراوە کە لە میدیاکان پێچەوانەی ڕێکەوتنەکە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەرهەم ساڵح پۆستی سکرتێری یەکێتی لەلایەن ماڵی تاڵەبانیەوە بۆ پێشنیار کراوەو ڕەتیکردۆتەوە تا چاوەکان لەسەر ڕێکەوتنەکە دوور بخرێنەوە، هاوکات لە کۆبونەوەکەدا مەترسی گۆڕان و ئیسلامیەکان ئاماژەی پێکراوەو بەرهەم ساڵح وتویەتی هەڵمەتە ڕاگەیاندنە شکێنەرەکانی گۆڕانم بیر نەچووە بەڵام دەزانم چی دەکەم و چۆن بەکاریان دەهێنم”.
 
تایبەت بەو کۆبونەوە و دەرئەنجامەکانی ماڵی تاڵەبانی ڕاستەوخۆ بە دکتۆر بەرهەمیان وتووە کە نەوشیروان مستەفا دوای ئەو لەتکردنەی یەکێتی ناچاربوو لە دژایەتیکردنمانەوە داوای ڕێکەوتنمان لێ بکات، بۆیە ئێمە ئێستا داوای ڕێکەوتن دەکەین و هیوادارین تۆ هەڵەکەی نەوشیروان دوبارە نەکەیتەوە، لە دووەم کۆبونەوەدا دوای ڕاوێژ لەگەڵ چەن کەسێکی متمانە پێکراو لە نزیکەکانی خۆی،دواجار بەمەرجی نهێنی مانەوەی ڕێکەوتنەکەو پێدانی پۆستی سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نیوەی داهاتی یەکێتی بەرهەم ساڵح ڕازی بووە بە ڕێکەوتنەکە”.
 
لەبەرامبەردا مەرجی بنەماڵەی مام جەلال ئەوە بووە کە دکتۆر بەرهەم لە ململانێی کۆسرەت ڕەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم پشتیوانی لە دووەمیان بکات لە ڕێگەی سەرکردە نزیکەکانی له‌خۆی له‌ناو یه‌كێتی” تا بتوانن کۆسرەت ڕەسوڵ پەڕاوێز بخەن” وە لە دوای پێکهێنانی کوتلە هاوبەشەکەشیان لە پارلەمانی داهاتووی بەغداد، هێرۆ ئیبراهیم ئاراستەی کوتلە هاوبەشەکە بکات، هەر بە پێی زانیاریەکان بەرهەم ساڵح ئامادەیی بۆ دژایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ ڕەتکردۆتەوە بەڵام بە مەرجی دووەم ڕازی بووە”.
 
Back to top button