نوێنەری خامنەیی:ئێمە ئیسلامە دروستەکەین و چاوەڕێی ئیمامی مەهدین

 
لە وتەیەکدا نوێنەری خامنەیی لە شاری قەزوین ڕایگەیان دوو جۆر ئیسلام هەیە،ئیسلامی درۆ و ئیسلامی دروست، نمونەی ئیسلامی پاک و ڕاست ئەوەیە ئێران پەیڕەوی دەکات و پێویستیشە نمونەکە بۆ تەواوی جیهان بگوازرێتەوە.
 
حجەتول ئیسلام سەعدی نوێنەری خامنەیی لەناو هێزەکانی حەرەس سەوری ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکری ڕێبازی پێغەمبەرو یارانەو کار دەکات بۆ گێڕانەوەی سەردەمی خەلافەت،بۆیە ئەم وڵاتە ناکەوێت و تا هاتنی ئیمامی مەهدی چاوەڕێ دەکەین.
 
هاوکات باسی لە هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ دەرەوە کرد و نەیشاردەوە کە ئامانجیان داگیرکردنی هەموو ناوچەکانە.
Back to top button