دواین زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستگیر كردنی ساڵح موسلیم

ئه‌مرۆ 25ی 2ی 2018 میدیاكانی توركیا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكی پێشوو و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌یه‌ده‌، له‌وه‌ڵاتی چیك له‌لایان پۆلیسی ئه‌نته‌رپول ده‌ستگیركرا، هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا دوایین وێنه‌ی ساڵح موسلمیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ هۆتێل ماریۆتی پراگی پایته‌ختی چیك گرتوویه‌تی و بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی كۆنفرانسێك له‌ هۆتێله‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌، میدیاكانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ش، هه‌واڵه‌كه‌ پشتراستده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ پێشه‌ڵی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن”.

به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌لایان سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ له‌مه‌ر گیرانی ساڵح موسلیم نه‌بینراوه‌، پێشتریش ئه‌وه‌ ئاشكرا كرابوو، كه‌ هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌، بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسێك له‌ پراگی پایته‌ختی چیك چووه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌ و هه‌واڵگری توركیا سیخوڕی به‌سه‌ردا كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابووه‌، كه‌ له‌ تشرینی دووه‌می نۆڤه‌مبه‌ری 2016 یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم و 47 به‌رپرسی دیكه‌ی دیاری په‌یه‌ده‌ له‌لایان توركیا ده‌ركرابوو”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان پاش هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین جارێكی تر توركیا پێداگری له‌ گرتنی ” ساڵح موسلیم” كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ بێده‌نگه‌ و ته‌ڤده‌میش له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌لێـ”توركیا مافی ئەوەی نییە داوای گرتنی كەسێك بكات، كە هاووڵاتی توركیا نییەو ناوبراو هاووڵاتییەكی سووریایە و لەپێناو خزمەتكردنی پێكهاتەكانی هەرێمەكە تێكۆشان و بەرخۆدانێكی گەورەی كردووە”.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی بەڕێوەبەری تەڤگەری كۆمەڵگەی دیمۆكرات – تەڤدەم دەربارەی دەستەبەسەركردنی ساڵح موسلیم، ئەندامی كۆمیتەی دیپلۆماسیی تەڤدەم لەپراگ-ی پایتەختی چیك ده‌شلێـ”ڕووداوی دەستبەسەركردنی مووسلیم كارێكە لە دەرەوەی ئەخلاق‌ و پێچەوانەی بەها و بنەما نێونەتەوەییەكانە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەم ڕووداوە ئاستی دەستوەردانی ئەندامانی هەواڵگریی توركیا – میت لە ئەورووپا پیشان دەدات و دەریدەخات كە توركیا ڕێز لە سەرەوەریی هیچ دەوڵەتێك ناگرێت. هەروەها ئەم ڕووداوە دەستدرێژییەكی ئاشكرایە لە قانوونەكانی دەوڵەتی چیك و سەرەنجام دەوڵەتی چیك لە بەرانبەر گرتنیدا بەرپرسیارە”.

له‌ بایاننامه‌كه‌ی ته‌ڤده‌م دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌” دەستبەسەركردنی ساڵح مووسلیم هاوكات لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا، بە واتای ئەوە دێت توركیا دەیەوێ درێژە بە هێرشەكانی سەر گەلەكەمان بدات و ڕەچاوی هیچ بنەما و بڕیارێكی نێونەتەوەیی ناكات، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ڤده‌م داوا لە دەوڵەتان، كەسایەتی، ڕێكخراوەمەدەنی و حقووقییەكان، ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كرد هەڵوێستی خۆیان ڕوون بكەنەوە دەربارەی ئەم ڕووداوە. هەروەها تەڤدەم بەگشتی داوای لە جیهان كرد‌ ڕێ لە سیاسەتە نائەخلاقی و نایاساییەكانی توركیا بگرن”.

Back to top button