گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نها به فرۆشتنی كه‌ركووك ناوه‌ستن ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكه‌كه‌ش راده‌ستی داعش بكه‌ن
پاش ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی خۆرێكخستنه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، به‌رده‌وامی هێرشیان بۆ سه‌ر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی خاك له‌و ناوچه‌یه‌دا، هۆشداری مه‌ترسیدار له‌مه‌ر جمووجۆڵهكان ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه، بۆ سه‌ر كه‌ركووك، ده‌درێت به‌مه‌ش خه‌ڵكی كه‌ركووك له دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر دان، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، جوڵه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كان، مه‌ترسی و دڵه راوكێی خه‌ڵكی كه‌ركووكی له‌مه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه، زیاتر كردووه، به‌ڵام گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه پێشتر ئاوازی ئارامی شاری كه‌ركووكیان بۆ خه‌ڵك ده‌چڕی، له‌ئێستادا ئه‌و مه‌ترسیانه به ده‌نگۆی میدیایی و هه‌وڵی تێكده‌رانه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك شی ده‌كه‌نه‌وه”.
لقی ویلایه‌تی كه‌ركووكی داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، مژده‌ی چاوهراوان كرا‌و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، باس له چاڵاكیه‌كانیان ده‌كه‌م له‌مه‌ر هێرش و شه‌ره‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی، خواكوڕك به‌دوا داچوونی كردووه له‌مه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه، به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌لێـ” پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزی ئه‌منی كه پێكهاتبوون له دوو بنكه‌ی ئاسایش و پۆلیس له‌ناو شار، بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌ر سنوره‌كانی، و هاوكاری خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاسایش و ده‌زگاكانی تر، ئینجا كۆنترۆڵی شاری كه‌ركووك كرابوو، به‌ڵام پاش رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ئێستادا هێزێكی نه‌خوازراو لای خه‌ڵك و نه‌مانی هێزی ئه‌منی و ده‌رز خستنه نێو پێكهاته‌كانی كه‌ركووك، هه‌موو مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر شاره‌كه هه‌یه، ئه‌وه‌شی هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌ر كه‌ركووك بدات، ته‌نها ئامانجی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیه‌تی نه‌ك خه‌مخۆری خه‌ڵكی كه‌ركووك هیوادارم یه‌كێتیه‌كان دوورتری و هه‌ستیار تر له بابه‌ته‌كه بروانن چونكه گروپی داعش مه‌ترسیداره بێته ناو كه‌ركووك”.
پارێزگاره بهوكاڵهتهكهی كه‌ركووك كه به‌رده‌وام له بنه‌بڕ كردنی كورد له‌كه‌ركووك، چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌شدار له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی، به‌هه‌مان زمانی پێشووی كه‌ركووك ئارامه، باس له رووداوه‌كانی شه‌ڕی نێوان حشدی و داعش، ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاوه ئه‌حمه‌د كارگێری لقی پارتی له‌كه‌ركووك، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر حشدی شه‌عبی به ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه هی 21ی ئه‌و مانگه‌یه، كه له‌ناو شاری كه‌ركووك، شه‌ره و ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت”.
ئه‌و كارگێره‌ی لقی پارتی ده‌لێـ” ئێمه زانیاری راست و دروست ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی كه‌ركووك، دڵنیابن دۆخی كه‌ركووك به‌هێزی عێراقی ناپارێزرێت، تا پێشمه‌رگه و ئاسایشی نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ شاره‌كه، ئارامی له‌و شاره روونادات، مه‌ترسی داگیركردنیشی مه‌ترسی ئێمه‌یه له‌لایان داعش بۆیه راستی رووداوه‌كه بۆ خه‌ڵكی خۆمان باس ده‌كه‌ین”.