ڤیدیۆ:مامۆستایه‌كی ئاینی بزانه چی له گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
له وتاری رۆژی هه‌ینی مامۆستایه‌كی ئاینی هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر گروپی خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر له‌مه‌ر فرۆشتنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، ده‌لێـ”ئەوانەی خیانەتیان لە كەركووك كرد و ئەو شارەیان فرۆشت بە حەشدی شەعبی، پێیان دەڵێم ئایا هێرشی سەر عەفرنیش لە سەر ریفراندۆم بوو؟”.
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌ی دا مامۆستا مەسعود كانی كوردەیی ده‌لێـ”پێویستە ئەو كەسە ڕاستۆگۆیانە وەڵامیان هەبێت، لە بەرامبەردا منیش دەڵێم ئایا هێرشەكانی سەر عەفرین لە سەر ریفراندۆمەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو؟، ئەوانەی كە كەركووك و خورماتوویان فرۆشت خاینن، چونكە دەستدرێژی كراوە سەر ئافرەتی كورد لەو ناوچانە، ئێستاش ئەو كەسانە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هێز دەنێرن بۆ عەفرین”.
هه‌روه‌ها مامۆستا ئاینی ده‌شلێـ” كه‌ركووك بۆ ئێمە لە عەفرین گەورەترە، با بڕۆن ئەو ناوچانە رزگار بكەنەوە، ئینجا باس لە عەفرین بكەن، گوتیشی”ئەوانە كە مەبەست لێی “گروپی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەرە” ئەوەندەی پردێ خۆیان بگرتبا و لە كەركووك ڕووبەڕوویان بوونایەتەوە، دۆخی كورد نەدەگەیشتە ئەمڕۆ و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی پردێتان بكردایه، نه‌ك ئێستا باسی عه‌فرین ده‌كه‌ن”.