بەر پرسێكی یەكێتی داوای دادگاییكردنی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر دەكا

دوای ئەوەی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكۆتبەری 2017 هاوكاری سوپای پاسداران و حەشدی شەعبیان كرد بۆ داگیركردنی كەركووك بەشێك لە خاكی كوردستان, دوای رووداوە كە بە هەزاران خێزانی كورد ئاوارە بوون, بەو هۆیەوە لە پەرلەمان لێژنەیەك بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر پێكهێنا, بەرپرسێكی پێشووی یەكێتی ڕای دەگەیەنێت، پێویستە پەرلەمانی كوردستان بەزوویی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بكات و لێكۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكرێت كە هۆكاری ئەنجامدانی ئەو ڕووداوانە بوون.

حەسەن بارام، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بەهۆی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە وازی لە ڕیزەكانی ئەو حزبە هێناوە ڕایگەیاند: ”رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كارەساتێكی گەورە بووە بەسەر میللەتی كورددا هاتوون و پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەو ڕووداوە بكرێت، هەروەها ئەو كەسانەشی كە هۆكاری ئەنجامدانی ڕووداوەكە بوون، لێكۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵدا بكرێت“.

بەپێویستیشی زانی، ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكۆتبەر پێكیهێناوە، تەنها لە كەركووك لێكۆڵینەوە نەكات، بەڵكو لە ناوچەكانی دیكەشدا لێكۆڵینەوە بكەن، ”بۆ ئەوەی بابەتی خیانەتكردنەكە یەكلا بكرێتەوە و بزانرێت پێشتر ڕێككەوتن لەسەر ئەو ناوچانەدا كراوە، بێگومان ئەگەر لێكۆڵینەیەوەكی وورد بكرێت، ئەوكاتە حزبەكان ناتوانن یەكتری تۆمەتبار بكەن“.

بە بڕوای حەسەن بارام، كاتێك لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لێژنەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەو كەسانە ئاشكرا دەبن كە هۆكاری ئەنجامدانی خیانەتی 16ی ئۆكۆتبەر بوون، ”پێویستە لەلایەن دادگاكانی كوردستانەوە ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە، چونكە ئەو ڕووداوە كارەساتێكی گەورە بووە بەسەر میللەتی كورددا كراوە“.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر، كەركووك كەوتە ژێر دەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق، دواتر هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاشكرایان كرد كە گرووپێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق كردووە و بەو هۆیەوە سەدان پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون و نزیكەی 200 هەزار كەسیش ئاوارە بوون.

Back to top button