سەعدی پیرە: بنەماڵەی تالەبانی ئاوایان بۆ ناچێتە سەر
دوای ئەوەی دوێنَی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری یەكێتی لە نامەیەكدا, وەڵامی توندی نامەیەكەی هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هاوسەری جەڵا تالەیانی دایەوە, چەند كادرێكی دیكەی یەكێتی دژ بە هەڵوێستی یەكێتی ناڕەزایەتیان دەر بڕی.
سەعدی ئەحمەد پیرە, لە كۆبوونەوەی دەستەی راگەیاندنی یەكێتی كە ئەمڕۆ رێكخراوە, بە چەند میدیاكارێكی یەكێتی راگەیاندووە ئەوەی لە ناو یەكێتی دە گوزەرێت پێچەوانەی پەیامی چەپكە گوڵەكەی مامە, بەم شێوەیە یەكێتی ناتوانێت خۆی لە قەیرانی خۆ بەڕێوەبەری رزگار بكە كە دوای نەخۆش كەوتن و كۆچی مام تێی كەوت.
هەروەها وتە بێژی یەكێتی, لە كۆبوونەوەكەیدا كە بە مەبەستی دروستكردنی كۆدەنگی لە نێوان دەزگا راگەیاندنەكانی یەكێتی رێكی خست بوو, گوتوویەتی, بە داخەوە میدیاو میدیا كارانی یەكێتی دابەشی سەر بیرو رای جیاواز و كەسی بوونە بۆیە دەبێت خۆیان رێك بخەنەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی پەیوەست بە نامەكانی كۆسرەت رەسوڵ هێرۆ ئیبراهیم, گوتوویەتی, بنەماڵەی تالەبانی ئەگەر مەبەستیان بێت بە تاك بڕیاری و خۆدزینەوە لە بەشێك لە راستیەكان یەكێتیان چۆن بوێت ئاراستەی بكەن, ئاوایان بۆناچێتە سەر, چونكە یەكێتی كۆمپانیا نیە مولكی كەشێك یان بنەمالەیەك بێت, یەكێتی هی هەموومانە و هەموومان هی یەكێتین.