مان سیتی بووه پاڵهوان و تۆپچیهكانی لهكار خست
لەمیانی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئەرسناڵ رووبەرووی یەكتربوونەوە و مان سیتی تۆپچیهكانی له كار خست.”
لەیارییەكەدا یانەی مانچستەر سیتی باڵادەستی خۆی بەسەر یانەی ئەرسناڵ نیشاندا و بە ئەنجامێكی گەورە و بە (3 – 0) بردنەوەی تۆماركرد و ههریكه له یاریزانان، (سێرجیۆ ئەگوێرۆ و كۆمپانی و داڤید سیلڤا) 3 گۆڵەكەی یانەی مانچستەر سیتیان تۆماركرد و یانەكەیان بەرەو سەركەوتن برد”.
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی یەكەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا و بۆ جاری پێنجەمیش لەمێژوودا بووە پاڵەوانی جامی رابیتەی ئینگلتەرا”.