عه‌بادی: جارێكی تر هه‌موو داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی خسته ژێر پێی
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر بریاری درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دا”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 26ی 2ی 2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه كه فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تا 31ی 5ی 2018 واتا مانگی ئایار به داخراوی بمنێته‌وه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ته‌لار فایق به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه جارێكی تر حه‌یده‌ر عه‌بادی بریاری درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داوه بۆ سێ مانگی تر واتا تا 31ی 5ی 2018″، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه، کە حەیدەر عەبادی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان وەک کارتێک لە هەڵبژاردنەکان بەکار دەهێنێت و دەیەوێ زۆرترین دەنگی دژەکورد لە عێراق، بەدەست بهێنێت.
بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.