ڕژێمی سوریا گازی کلۆری بەکارهێنا

 
وێڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ڕژێمی سوریاو میلیشیا ئێرانیەکان و چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی سوریا بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان بێ سود بون،ئەوەش ڕژێمی ناچارکردووە کە چەندین جار چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێت.
 
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە غۆتەی دیمەشق جارێکی تر سوپای سوریا گازی کلۆری بەکارهێناوەو بەو هۆیەشەوە منداڵێک خنکاوەو دەیانی تر توشی تەنگەنەفەسی و سوتان هاتون.
 
پێشتریش چەندین جار ڕژێمی سوریا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوەو بەهۆی ڤیتۆی ڕووسیاوە تا ئێستا نەتوانراوە سزا بدرێت لەو ڕوەوە.
Back to top button