هه‌موو قسه‌كانی بارزانی له‌باره‌ی به‌غدا و مافی گه‌لی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هاته دی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له هه‌ڵمه‌تی ریفراندۆم، چه‌ندین جار هۆكاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی بۆ دونیا روونكرده‌وه، له‌باره‌ی باوه‌ر نه‌بوونی به‌غدا به مافی گه‌لی كوردستان، نیازه خراپه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرا كرد”.
سه‌رۆك بارزانی له بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم و ئامانجی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رایگه‌یاند و گوتی” ریفراندۆم ئامانج نیه به‌ڵكو سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌مانجه، چونكه به‌غدا باوه‌ری به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان نه‌ماوه، نیازی خراپی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه ریفراندۆم ده‌كه‌ین تا دڵنیابین له‌وه‌ی هیچ مه‌به‌ستێكی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان نه‌كرێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له میانی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم مه‌به‌سته‌كانی به‌غدایی دژی كوردستان شیكرده‌وه، رایگه‌یاند، به‌غدا ده‌ستی داوه‌ته پرۆسه‌ی لاواز كردنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌و كاته دا ئه‌و نیازه‌ی به‌غدا ئاشكرا بوو، كه مالیكی دەبابەكانی دەناردە قەرەتەپە و جەبارە له‌و كاته‌دا نیازی دوژمنكارانه‌ی به‌غدا ئاشكرا بوو”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی باسی برینی مووچه و بودجه‌ی كردوو، رایگه‌یاند، به‌چ یاساییه‌ك مووچه و بودجه كوردستان برا، ئه‌م نیازه‌ی به‌غدا دوژمنكارانه‌یه، نایه‌وێت گه‌لی كوردستان به مافه‌كانی خۆی بگات، نیازی نه‌هێشتنی هیچ مافێكی گه‌لی كوردستانی هه‌یه، بۆیه برینی مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵك ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه به‌غدا نیازی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان هه‌یه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له كاتی بانگه‌شه‌كانی بۆ ریفراندۆم گوتیشی هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی به‌عس و ئێستایی به‌غدا نیه، گه‌ر بۆیان بكرێت به‌هه‌مان شێوه ئه‌نفال و كیمیاباران و ته‌عریبمان ده‌كه‌ن”.
سه‌رۆك بارزانی به‌خه‌ڵكی كوردستانشی گوت، جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140 و 55 ماده‌ی تری ده‌ستووری ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه به‌غدا باوه‌ری به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نیه و دژی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كه به‌پێی ده‌ستووریش چه‌سپاوه”.
سه‌رۆك بارزانی باسی چه‌ندین رێكه‌وتنی كردووه كه له‌لایان به‌غداوه پێشهڵكراوه، دیارترین رێكهوتنیشی خسته ژێر فۆكسی قسه‌كانی و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی ئازاد كردنی مووسڵ كرا، چه‌ند رێكه‌وتنێك له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی كرا، به‌ڵام هیچ ده‌قێكی ئه‌و رێكه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراو به‌غدا خۆی له رێكه‌وتنه‌كه دزیه‌وه”.
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها گوتیشی گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ین دڵنیابن، هه‌موو شتێكمان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، چونكه به‌غدا باوه‌ری به مافی گه‌لی كوردستان نیه، نیازێكی خراپی دژی گه‌لی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه”.
پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه به به‌ژداری نزیكه‌ی(%93) به‌غدا ئامانجه‌كانی خۆی ئاشكرا كردوو، تا خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌وێرا راسته‌وخۆ هێرش بكاته سه‌ر گه‌لی كوردستان و كه‌ركووك، چونكه دڵنیانه‌بوو، له بردنه‌وه‌ی به‌شه‌ر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆیه له‌رێگای گروپێكی ناو یه‌كێتی كه پێكهاتبوون له ” بافڵ تاڵه‌بانی كوره گه‌وره جه‌لال تاڵه‌بانی، لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك و به‌رپرسێكی تری ناو یه‌كێتی” هێرشی كرده سه‌ر كه‌ركووك، له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان دا له پێشمه‌رگه، سه‌رده‌می سزادانه‌كانی به‌غدا ده‌ستی پێكرد”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئەگەر ئەم خائینانە ڕێككەوتنیان نەكردبا هێزی عێراقی جورئەتی ئەوەی نەدەكرد كەركووك داگیر بكات، ئەگەر خیانەت نەكرابا ئەوە ئێستا دانوساندن لەسەر سنوور و كاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی دەكرا نەك عەبادی گاڵتە بە هەست و سۆز و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكات”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی ئه‌نجامدراو و شاری كه‌ركووك و دوزخورماتوو به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان فرۆشرا، هه‌موو قسه‌كانی بارزانی له‌باره‌ی پانا بردن بۆ ریفراندۆم، هاتوونه‌ته دی، عه‌بادی نه مووچه و نه بودجه، بۆیه‌ك رۆژیش پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه له سزادانه‌كانی سه‌ر هه‌رێم، فرۆكه‌خانه و چه‌ندان سزای تری هه‌رێمی كوردستانی داوه به‌شێوه‌یه‌ك كه خائینهكانیشی وه‌ك جاش قبوڵ نیه، بۆیه هه‌رچی قسه‌ی بارزانی هه‌بوو له‌سه‌ر نیازی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌باره‌ی به‌غدا هاتۆته دی و راستی هه‌نگاوه‌كانی بارزانی بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی بۆته وێنه‌یه‌ك كه هه‌رگیز ناشاردرێته‌وه لێره به‌دواوه”.