ڕۆژنامەی Daily news:عێراق لە لێواری دابەشبونە
لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی دەیلی نیوزی ئەمریکی باس لە دۆخی پڕ لە ئارێشەی عێراق دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو کە لەگەڵ نزیک بونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان تەواوی هێزەکانی عێراق بەرەو دابەشبون دەڕۆن و تا دێت پرسی تائیفی تۆختر دەبێتەوە،ئەوەش کەلێن بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش دروست دەکات چونکە لایەنی شیعی ئێرانی لەبەغداد ناداد پەروەرانە حوکمی وڵات دەکات.
ڕۆژنامەکە باسی لە کڕینی هەندێک لە کاندیدەکان کردووە لە پێکهاتەی سونەو کورد لەلایەن باڵی شیعی ئێرانیەوەو ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە لە ئێستادا ئێران هەیمەنەی خۆی لە عێراق زیاتر کردووە.
لە بەشێکی تردا تیشک خراوەتە سەر دۆخی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکان و وا خراوەتەڕوو کە گرفتەکان زیاتر دەردەکەون و تائیفیەت باڵ بەسەر عێراقدا دەکێشێت و مەترسی دابەشبونی عێراق ئەگەرێکی دوور نیە چونکە سونەکان و کورد هەوڵی پەراوێزخستنی زیاتریان دەدرێت.