هۆ جاشە چاو شۆڕەکان ، نەمووچە هات نەفرۆکەخانە کرایەوە
بهمن کاك عبداللە
لەدوای ۲٠٠٥ و نوسینی دەستوری عێراق و پێك هێنانی حکومەت لەسەر بنەمای تەوافوق ، تەنها دووساڵ واتە تا ۲٠٠۷ عێراق باوەڕی بە مافی کورد و دەستور و تەوافوق هەبوو .
ـ کورد رازی بوو بەفیدراڵی و سەربەخۆیی نەویست و ڕیفراندۆمیشی نەکردبوو ، لەبەرامبەر دا بەغدا چی کرد ؟
ـ بەغدا یەك دینار بوجەی پێشمەرگەی نەنارد ، یەك چەکی بەپێشمەرگە نەدا ، لەناو سوپای عیراق دەبوا ۱۷٪ کوردبن ، ۷٪ نەدرا بەکورد .
ـ بەپیی ڕێککەوتن و تائەوکاتەی سەرژمێری لە عێراق دەکرێت دەبوا ۱۷٪ ی بوجەی عێراق بدرێت بەکوردستان ، کەچی هیچ ساڵێك ۱۱٪ بوجە زیاتر نەگەیشتوەتە کوردستان .
ـ کورد ڕازی بوو ٥۱٪ خاکی کوردستان بخاتە چوار چێوەی ماددەیەکی دەستوری بەناوی (مادەی۱٤٠) و دووساڵ بۆ جێ بەجێکردنی دانرابوو ، بەڵام عێراق ۱۱ساڵ جێ بەجێی نەکرد .
سەرەڕای ئەو هەموو پێشێلکاری دەستورە و دژایەتی کورد بەڵام کورد هەربەردەوام بوو ، کوردستان بە ۱۱٪ ی بوجە گەشایەوەو بەرەو پێش چوو روخساری ئاوەدانی زۆربەی شار و شاروچکەو گوندەکانی کوردستانی گرتەوە ، ئاستی بژیوی خەڵك و ئاسایش و ئارامی گەیشتە لوتکە ، عیراقیش بە ۹٠٪ بوجەوە رۆژ بەرۆژ بەرەو وێرانی زیاتر دەچوو تەنانەت ئاسایشی خەلکیشی پێ دابین نەدەکرا .
ئەوجارە عیراق دەستی کرد بەناردنی هیزی دیجلە بۆسەر کەرکوك و خانەقین و قەرەتەپە و مالکی لە کۆبونەوەیەکی سەربازی گووتبووی با فرۆکەی ( F16) مان پێبگات هەولێر دەگرین .
دواتر مالکی و حکومەتەکەی بوجەی کوردستانیان بڕی ، بەوەندەش نەوەستان بەڕێنمایی جاشە چاوشۆڕەکان موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان بڕی ، کوردستان و عیراق یان تووشی شەڕی داعش کرد ، لەشەڕی داعش نەیان دەهێشت ووڵاتان ڕاستەوخۆ چەك بەپێشمەرگە بدەن بۆ بەرگری لەکوردستان .
لەدوای ئەمانەش هەمووی کەباسم کرد لەسەرەوە کوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمی نەدابوو ، کەچی سەرکردەکانی شیعە و حەشدی شەعبی هەڕەشەیان دەکرد و بەڕوونی دەیان ووت هیرش دەکەینەسەر کورد و دەیان گەڕێنینەوە بۆ خەتی سەوز .
سەرەڕای ئەو هەموو دوژمنایەتیەی کورد ئەوجا کورد بڕیاری دا ڕیفراندۆم بکات بۆ پاراستنی خۆیی و ناسنامەی خاكەکەی ، کەچی جاشە چاوشۆڕەکانی کورد ئەوانەی هەمیشە حەزیان لەنانی حیزی و سەلامەتی یە ، دژی ڕیفراندۆم و خواستی ۹۲٪ خەلکی کوردستان بۆسەربەخۆیی وەستانەوە.
جاشە چاو شۆڕەکان هەندێکیان بە خۆپیشاندان و هاوارکردن بۆ عەبادی و موچەی سەرشۆڕی و دروشم بەرزکردنەوە دژی سەربەخۆی و ڕازی بوون بەژێردەستەیی ، و هەندێکی تریان بەخیانەتی گەورەی سەربازی دۆخی کوردستان یان بەم ڕۆژە گەیاند کە عەبادی پشتوین شل و منداڵەکانی سیخە گاڵتە بەکورد بکەن.
ئەوانەی کەجاسوسی بەغداد بوون و هەرچی داهاتی کوردستانە بۆ بغداد ئاشکرایان کرد و دەیان گوت گەر نەوت لەدەست بغداد بێت موچەوبوجە دەنێرێت ، ئەوجاش و جاسوسانەی پێشنیاری بڕینی قوتی خەڵکیان دەکرد بۆ مالکی و ئەوجاشە بێکەرامەتانەی بەفەرمانبەرانی سلێمانیان دەوت دژی سەربەخۆیی بێنە سەرجادە بغداد موچەتان دەداتێ ، ئەوجاشە بێکەرامەت و چاوشۆڕانەی ٥۱٪ خاکی کوردستانیان فرۆشت بەناوی بوجە و موچەی سلێمانی و کردنەوەی فرۆکەخانەکەی ، ئەوجاشە چاوشۆڕانەی دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەر چونە بغداد و بەعەبادیان گوت موچە مەدە بەحکوومەتی هەرێم و وەک پاریزگا هەلسوکەوت لەگەل کوردستان بکە.
ئێستا ئەم جاشە چاوشۆڕانە هاتوون دەڵێن ئەم دۆخەی کوردستان خەتای ڕیفراندۆمە !
ئێستا ئیتر حەقە خەڵکی کوردستان بەو جاش و جاسوسە چاوشۆڕانەی کورد بڵێت ( هۆۆۆ جاشە چاوشۆڕەکان کوا موچە و فرۆکەخانەکانمان ؟)