وێنه‌: دواین زانیاری له‌باره‌ی رێگایی هه‌ولێر _پردێ

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، بریاره‌ رێگایی هه‌ولێر_ پردێ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستی به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازگه‌ی شێراوه‌ كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند”، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو رێگایی هه‌ولێر_ پردێ بریاره‌ بكرێته‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان له‌و رێگه‌یه‌وه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ بچن بۆ كه‌ركووك و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، بێن بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام هیچ كات مه‌ترسیه‌كانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌می نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ش بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ ئاماده‌ باشی دایه‌، به‌ڵام له‌به‌ر هاوڵاتیان رێگاكه‌ كراوه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئێستا سەرقاڵی چاککردنەوەی بازگەی شێراوە و ئامادەکارین بۆ کردنەوەی، کە بازگەیەکی سەرەکیی رێگای نێوان هەولێر- کەرکووکە.

دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان” بافل تاڵه‌بان و ئاراس جه‌نگه‌ی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا ئه‌سه‌د” و فرۆستنی ئه‌و شاره‌ به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، رێگایی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك داخرا، به‌تایبه‌تی پاش رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی پردێ رێگرییان لە هێرشی میلیشیا و هیزە عێراقییەکان کرد و لە شەڕێکدا، شکستیان بە هێرشکاران هێنا و داستانی بەرگرتنیان بە هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سڕینەوەی کوردستان، تۆمار کرد، کە دواتر بە داستانی پردێ ناسرا، بۆیه‌ دوای داستانی پردێ، رێگاکە بە تەواوی داخرا”.

 
Back to top button