پارتی به‌تووندی هاته ده‌نگ له‌دژی به‌غدا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی به‌غدا و لێژنه‌كان و بریاری درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تووندی دێته سه‌ر خه‌ت و ده‌لێـ”ئەو بەرنامەیەی كەئێستا حكومەتی بەغدا جێبەجێی دەكات بەناوی لیژنەی وردبینیكردن و پاكسازیی لەموچە، شێوازێكی دیكەی شەڕو سوكایەتییە بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و هیواردارم حكومەتی هەرێم و سەركردایەتی سیاسی كوردستان كۆتایی بەو سوكایەتیكردنەی بەغدا بە هەرێم بهێننن”.
فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی به‌غدا دژی گه‌لی كوردستان ده‌شلێـ”حكومەتی عیراق بەهیچ شێوەیەك نیەتی نییە موچە و بودجەی هەرێم بنێرێت، چونكە ئەوان بڕینی قووتی خەڵكی كوردستانیان كردۆتەوە كەرەستەی هەڵبژاردنەكان و دەبێت پارتی و یەكێتی لەمجۆرە ئاوازەی بەغدا تێبگەن”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی بێده‌نگی پارتی ده‌لێـ”پارتی دیموكراتی كوردستان تەماشاكەر نابێت و بەجددی كار لەسەر ئەو بابەتە دەكات و ئەگەر ئەم دۆخە بەمشێوەیە بەردەوام بێت و تەنها كات كوشتن بێت، ئەوە پارتی و یەكێتی بڕیار و هەڵوێستی خۆیان دەبێت”.