سووده‌كانی سیسته‌می خۆراكی له‌سه‌ر ئاستی زیره‌كی مندال
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/09/kndfkjdf.jpg)
خواكوڕك
پسپۆڕانی بواری خوراك له‌گه‌ڵ گرووپێكی په‌روه‌رده‌یی، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵك منداڵ ئه‌نجامداوه بۆ ده‌رخستنی ئه‌و سوودانه‌ی كه‌منداڵ وه‌ریده‌گرێت له كاتی بوونی سیسته‌مێكی خۆراكی رێك و پێك. توێژینه‌وه‌یه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌نجامێكی زۆر پۆسه‌تیڤ له كاتی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی له‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
– دەبێت ڕۆژانە نانی بەیانی بدەیت بە منداڵەکەت و نابێت دەستبەرداری ژەمی بەیانی ببێت.
– پێویستە لە ڕژێمە خۆراکییەکەیدا ماسی بەڕێژەیەکی باش ھەبێت.
– بەپێی پێویست شوکولاتە و چەرەزات بدە بە منداڵەکەت.
– با ڕۆژانە لیمۆ یان شەربەتی پرتەقاڵ بخواتەوە.
– لەسەر خواردنی ئەڤۆگادۆ ڕایبھێنە.
– تا دەتوانیت خواردنی سوورەوە کراوی پێمەدە و باشتر وایە گۆشت بە برژاوی بخوات.
– با رۆژانە ھێلکەیەک بخوات.
– ماست خۆراکێکی سوودبەخشە بە تایبەت بۆ منداڵ، چونکە خانەکانی مێشکی بەھێز دەکات.
– ھەمیشە سەوزە گەڵادارەکانی وەک سپێناغی پێ بدە.
– شۆفان یەکێکە لەو خۆراکانەی پێویستە منداڵ بیانخوات.
– سێ‌و، چونکە خواردنی سێ‌و تواناکانی مێشکی بەھێز دەکات.