یەكێتی: لە خورماتوو حەشدی شەعبی بەرامبەر گرووپی ئاڵا سپیەكە شكستی هێنا

دوای ئەوەی دوو هەفتە بەر لە ئەمڕۆ هێزە عێراقیەكان و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان دژ بەهێزی ئاڵا سپیەكە لە خورماتوو, ئەنجامدا بەرپرسێكی یەكێتی ئاشكرای دەكات كە ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوو نەبوو, هێزە ئاڵا سپیەكە ماون.

مەلا كەریم شكور بەرپرسێكی یەكێتی لە سنوری خورماتوو رایدەگەیەنێت: ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە عیراقیەكان بۆ سەر چەكدارانی ئاڵا سپیەكان لە سنوری خورماتوو سەركەوتوو نەبوون و جارێكی دیكە ئەو چەكدارانە لە سنورەكە سەریانهەڵداوەتەوەو مەترسییان دروستكردووە.
لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی گوتی” چەكدارانی ئاڵا سپییەكان لە سنوری گوندەكانی قەزای خورماتو بونیان هەیە و مەترسین بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنورە، هەرچەندە هێزەكانی پێشمەرگە سەرجەم ئەو گوندانەی كۆنترۆڵكردوە كە هاوسنورن لە گەڵ ئەو چەكدارانەدا”.
باسی لەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە عیراقیەكان بۆ سەر چەكدارانی ئاڵا سپیەكان لە سنوری خورماتوو سەركەوتوو نەبوون.

Back to top button