ئەمریكا ئەنچەرلیك چۆڵدەكات و بنكە سەربازیەكەی دەگوازێتەوە كوردستان
دوای تێكچوونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكاو توركیا لە ئێستادا تا دێت, پەیوەندیەكان ئالۆزتر دەبن,توێژەرێكی ئیسرائیلی بەناوی بنحاس عەنبەری ئاشكرایكردوە، ئەمریكا پلانی هەیە هێزە سەربازییەكانی خۆی لە بنكەی ئەنچەرلیكی توركیاوە بگوێزێتەوە هەرێمی كوردستان.
ئەو توێژەرەی سەنتەری “ئەلیرۆشملی” بۆ توێژینەوەی كۆمەڵگە و دەوڵەتی ئیسرائیل، لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە كردار لێكۆڵینەوە دەكات بۆ گواستنەوەی بنكە سەربازییەكەی لە ئەنچەرلیكەوە بۆ ناوچە كوردییەكان لەباشوری كوردستان یاخود رۆژئاوای كوردستان.
بنحاس عەنبەری دەشڵێت “ئەو جۆرە پێشهاتە مانای لێكهەڵوەشانی ئەو سنورەیە، كە رێككەوتننامەی سایكس-بیكۆ دایڕشتوە، تەنانەت واشنتۆن لە پاڵ كورددایە و هانیان دەدات بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی”.