په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی چه‌ند پرۆژه یاسه‌یه‌كی گرنگ
ئەمڕۆ جارێكی تر پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی لەسەر خانەنیشینی موچە و دەرماڵەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كۆدەبێتەوە و هه‌وڵده‌درێت چه‌ند برگه و یاسایه‌كی تر تێپه‌ڕێندرێت.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، له پاش ئەوەی لەدانیشتنەكەی دوێنی دووشەممە26/2/2018، به زۆرینه‌ی دەنگ لە پەرلەمانی كوردستان دەنگ درا كەمترین موچەی خانەنشینی موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە300 هەزار دینار كەمتر نەبێت، ئەمڕۆ سێ شەممە دانیشتنەكە بۆ پەسەندكردنی ماددەكانی دیكەی پرۆژە یاساكە بەردەوام دەبێت.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆدا لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە دەبێت و گفتوگۆ لەسەر خانەنشینی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” هەر له بابه‌تی خانەنیشینی موچەخۆرانی هەرێم، بەكۆی 52 دەنگ بڕیار درا كەمترین موچەی خانەنیشینی لە 300 هەزار دینار كەمتر نەبێت له كوردستان.