داعش و حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه و كوژراو هه‌یه
چه‌كدارانی داعش له چه‌ندین لاوه په‌لاماری سه‌نگه‌ره و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبییان دا و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك).له درەنگانێكی شەوی رابردوو شەڕو پێكدادان لەنێوان چەكدارەكانی داعش و حەشدی شەعبی لەنزیك شارەدێی حەویجەی باشووری كەركوك روویداوە و چەكدارەكانی حەشدی شەعبی هەڵیانكوتاوەتە سەر بنكه و باره‌گاكانی گروپە چەكدارەكانی داعش لەگوندی (نەجاتیە) ی سەربە شارەدێی حەویجەو لەئاكامیشدا شەڕو پێكدادان دروست بووەو دوو چەكداری داعش كوژراون.
پێكدادانی نێوان چەكدارەكانی داعش و حەشدی شەعبی لەكاتێكدایە هەر ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه 26/2/2018، جارێكی تر پێكدادان لەنێوانیان روویدا لەگوندی (ئەلبو موحەمەد) ی شارەدێی داقوق بۆ ماوەی (20) خولەك بەردەوام بووە، له چه‌ند رۆژی رابردووش بارودۆخی ئه‌منی ده‌ووروبه‌ری گه‌ركوك تێكچووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه پێكدادانی گه‌وره رووبدات له نێوان داعش و حه‌شدی شه‌عبی.