چێڵسی ئامادهیه هازارد بدات به ریال مهدرید

بهپێی دواین ههواڵی رۆژنامهكانی ئینگلتهرا، یانەی چێڵسی رازی بووە دەستبەرداری ئیدین هازاردی بەلجیكی ببێت بۆ یانەی ریال مەدرید بەڵام گۆرانكاری لەسەر داواكارییەكە دەكات و گاریس بهیلی ناوێت.”
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە.” یانەی چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری ئیدین هازارد بێت بۆ ریال مەدرید بەڵام بەوە رازی نییە بە گاریس بێل بیگۆرێتەوە”.
سەرچاوەكە باسی لهوهشكردووه.” كه یانهی چێڵسی داوای لە ریال مەدرید كردووە ناوی گاریس بێل لە بۆندەكە لابدات و بە ئیسكۆی یاریزانی هێڵی ناوەراست بیگۆرێتەوە”.
دەیلی مەیل ئەوەیشی نوسیوە.” چێڵسی دەیەوێت ئیسكۆ بباتە ریزەكانی و بیرۆكەی گواستنەوەی بێلی رەتكردۆتەوە وپێی وایە رۆیشتنی هازارد و گەیشتنی ئیسكۆ بابەتەكە بەسوودی خۆیان كۆتای پێدێت”.
س.ك