ئهزانن به تهماشاكردنی چاوی بهرامبهر ئهم كاریگهرییه درووست دهكهیت
شارەزایانی بواری دەرونی لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەوەیان ئاشكرا كردوە.” كه تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر هاوشێوەی ماددە بێهۆش كەرەكان كاریگەری دەبێت لەسەر مرۆڤ و هۆكار دەبێت بۆ پتەوبونی پەیوەندی خۆشەویستی نێوان دوو كەس.”
لەدەستدانی هەستكردن و بێئاگای لەو دەنگانەی لە دەوروبەر هەیە و هەستكردن بەوەی پەردەیەكی سپی تۆ لە كەسانی دیكە جیا دەكاتەوە نیشانەی ئالودە بون نیە بە ماددە هۆشبەرەكان بەڵكو لە ئەنجامی تێڕوانینی چاوی بەرامبەر دروست دەبێت.
توێژەرەوەكان ئەوەشیان ڕونكردۆتەوە تەماشاكردنی گلێنەی چاوی كەسی بەرامبەر بۆ ماوەیەكی درێژ هەستێكی وا لای مرۆڤ دروست دەكات كە بێئاگابێت لەو شتانەی لەچوار دەوری ڕودەدەن و تەواو بچێتە خەیاڵەوە ،هاوكات ئەو كەسانەی لەكاتی قسەكردندا لەچاوی كەسی بەرامبەر دەڕوانن بڕوا بە خۆبونی ئەوان دەگەیەنێت لەكاتی گفتوگۆكردندا.
كاتێك مرۆڤ تەماشای ئەو كەسە دەكات كە خۆشی دەوێت ئەوە گلێنەی چاوەكانی فراوان دەبێت.