ته‌وقه‌كردن زیـــــــــــــــــانی زۆره‌ زۆر هۆشیار بن

گومانی تیادا نیە تەوقەكردن ڕێگەیەكی باوە بۆ سڵاوكردن لە كەسی بەرامبەر و دەربڕینی هەست و سۆز و خۆشەویستی بەڵام ئەمە لە هەمان كاتدا ڕێگەیەك دەبێت بۆ گواستنەوەی چەند جۆرێك لە نەخۆشی و ڤایرۆس.”

زیانه‌كانی ته‌وقه‌كردن ئه‌مانه‌ن كه‌ پێویسته‌ بزاندرێت:-

– یەكێكە لە هۆكارەكانی پیس بوونی دەست و گواستنەوەی ئەو ڤایرۆس و میكرۆبانەی هۆكارە بۆ توشبون بە هەوكردنی گەدە.

بۆ ئەوەی لەڕێی تەوقەكردنەوە توشی هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبیت ئەوە باشتر وایە دوای تەوقەكردن دەستەكانت نەیدەیت لە دەموچاوت و نانی پێنەخۆیت  هەتا بە ئاو و سابوون خاوێنی نەكەیتەوە.

– پەتای ئەنفلۆنزا و هەڵامەت لەڕێی تەوقەكردنەوە دەگوێزرێتەوە ، لەبەر ئەوە كاتێك لەگەڵ كەسێك تەوقە دەكەیت زوو دەستەكانت بشۆ.

– ڕێگەیە بۆ گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسانەی توشی نەخۆ‌شیەكانی پێستت دەكەن..

– بەكتریای سالمۆنێلا و نۆرڤایرۆس كە هۆكارن بۆ توشبوون بە سكچون لەڕێی دەستگرتن و تەوقەكردنەوە دەگوێزرێتەوە.

Back to top button