په‌رله‌مانتارێكی پارتی: ده‌ستكاری پاشكه‌وتی مووچه‌ ده‌كه‌ین له‌ قازانجی فه‌رمانبه‌ران

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی له‌ باره‌ی زیادكردنی پاشكه‌وتی مووچه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت.” له‌ هه‌واڵی ته‌واوو دان بۆ ئه‌وه‌ی پاش ته‌واووكردنی چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان پاشكه‌وتی مووچه‌ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ و فه‌رمانبه‌ران سود مه‌ندبن.”

له‌و باره‌وه‌، (دڵشاد شەعبان) پەرلەمانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ ھەموو ھەوڵێك دەدەین كە رێژەیەك لە پاشەكەوتەوە بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران زیاد بكرێت، ئەمەش بە راوێژ لەگەڵ حكوومەتی ھەرێم دەكرێت، پاش ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كه‌ ته‌واو بوو، كه‌ پێمان وایه‌ ئه‌نجامی باشی ده‌بێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.”كه‌ دەبێ لەو پارەیەی كە لە پڕۆژەی چاكسازی بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە، بڕێكی بۆ مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان تەرخان بكرێت و دەستكاری مووچەكانیان بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا وەك فراكسیۆنی پارتی، لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان لە گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ كارێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران باشتر ببێت له‌و رووه‌وه‌.

Back to top button