دواین زانیاری له‌باره‌ی ئازاد كردنی ساڵح موسلیم، توركیا زه‌ربه‌ی به‌ركه‌وت
هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم كه ماوه‌ی دوو رۆژه له‌لایان ده‌وڵه‌تی چیك ده‌ستگیركرابوو، ئه‌مرۆ له‌لایان دادگایی ئه‌و وڵاته‌وه، ئازاد كرا”.
ساڵح موسلیم كه یه‌كێكه له‌و داواكارانهی ده‌وڵه‌تی توركیا كه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، رۆژی یەکشەممە 25ی شوبات لەسەر خواستی ئەو وڵاتە لە پراگ دەستبەسەرکرا. کاربەدەستانی ئەنقەرە بەردەوام لەسەر خەت بوون و داوایان دەکرد رادەستیان بکرێت، بەڵام دادگای چیک رەتیکردەوە و بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ په‌یه‌ده و هه‌م بۆ ساڵح موسلیم هه‌نگاوێكی یهكڵاكهرهوه بوو به‌رووی توركیا كه دونیایی ده‌ره‌وه په‌یه‌ده و ساڵح موسلیم به‌تیرۆر ناناسێت”
زیاتر له 40 به‌رپرسی باڵایی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له‌لایان توركیا خراوه‌ته لیستی تیرۆر و داوا ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێت و راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه، به‌ڵام پاش گیرانی ساڵح موسلیم دوسیه‌ی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده، له سه‌ر ئاستی دونیا ره‌د كرایه‌وه كه به‌تیرۆر بناسێنرێت به‌م دادگایه‌ی له چیك”.