ئەمریکا بێ گوێدانە ڕووسیا هەڕەشە لە ئێران دەکات

 
لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پایتەختی وڵاتی هندۆراس، نیکی هایلی نێردەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە بەردەوامی ناردنی چەک بۆ حوسیەکان لە ڕێگەی سوریاوە هەڕەشەی توندو یەکلایەنەی لە وڵاتی ئێران کرد.
 
هایلی ئاماژەی بەوە کرد کە چیتر ڤیتۆی ڕووسیا نابێت ڕێگر بێت لە هەنگاوهەڵگڕتن دژی ئێران و لەو ڕووەوە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ڕێگری لەو کارەی ئێران دەکەن.
 
ئێران پشتیوانێکی بەهێزی حوسیەکانی یەمەنەو جگە لە نانەوەی پشێوی لەو وڵاتە چەندین جار حوسیەکان موشەکیان ئاڕاستەی سعودیە کردووە.
Back to top button