ئه‌ڵمانیا سیسته‌می تۆڕی پاس له‌هه‌ولێر دروست ده‌كات

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رێكه‌وت، بۆ دروست كردنی تۆڕی پاس به‌ سیسته‌می ئه‌ڵمانی له‌ هه‌ولێر دروست بكات”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ولاتی ئه‌ڵمانیا پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رێكه‌وتووه‌، كه‌ تۆڕی سیسته‌می پاس ئه‌ڵمانی له‌هه‌ولێر دروست بكات، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، لە شاری دۆسڵدۆرڤ لە ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرپرسانی دەستەی هاتوچۆی شارەکە کۆ بووەتەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كه‌ له‌نێوان به‌رپرسانی ده‌سته‌ی هاتووچۆی شاری دۆسڵدۆرڤ لە ئەڵمانیا، سیستەمێک بۆ پاس لە شاری هەولێر دادەمەزرێنێت و هاوشێوه‌ی شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌رده‌وام هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، له‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كه‌م وڵات بوو پاڵپشتیه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌”.

Back to top button