حشد هێزی زیاتر دێنێته كه‌ركووك و داعش‌یش چۆته ناو كه‌ركووك
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایی ده‌كات به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری هێزی زیاتری حشدی شه‌عبی ره‌وانه‌ی شاره‌كه كراوه، به‌ره‌ی توركمانیش باس له داخڵ بوونی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌كات بۆ ناو شاری كه‌ركووك”.
له‌ژێر ناوی پۆلیسی فیدراڵی كه پێكهاته‌یه‌كی تری حشدی شه‌عبیه هێزێكی زۆر ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك كراوه، له‌و باره‌یه‌وه جاسم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی توركمان ئاشكرایی ده‌كات فرقه‌یه‌كی تری هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی ره‌وانه‌ی شاره‌كه كراوه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” حكومه‌تی عێراق مه‌به‌ستی له ره‌وانه كردنی ئه‌و هێزه‌ی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ پارێزگایی كه‌ركووك ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ زۆر بوونی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ناو كه‌ركووك ده‌وره‌به‌ری، چونكه له‌ئێستادا ئاسایشی كه‌ركووك تێكچووه، پێویستی به هێزی زیاتر هه‌یه و خه‌ڵك له دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر دایه”.