خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر: رێكه‌وتنێكی تریان كردووه بزانه حشدی ده‌یه‌وێت چی له پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بكات
پاش هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حشدی شه‌عبی له كه‌ركووك و ده‌روبه‌ری، گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رێكه‌وتنێكی نهێنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی كردووه بۆ هێنانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، هه‌م بۆ پاراستنی تانكه‌ره نه‌وتیه‌كان و هه‌م بۆ شه‌ڕی داعش”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری عێراق رێبوار ته‌ها، هێرش ده‌كاته سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاڵه‌ت كه رێگا نادات پێشمه‌رگه به‌كار بهێنن بۆ ئه‌م رێكه‌وتنه كه له‌گه‌ڵ حشد كردوویانه، ده‌لێـ”حكومەتی عیراق ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستكردنی ژورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان سوپای عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە، بەوەش دۆخێكی ئەمنی لەبار بۆ كەركوك دەڕەخسێندرێت و كەشەكە تاڕادەییەكی زۆر ئاسایی دەبێتەوە”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نهێنی ئه‌و داوایه‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، ماوه‌یه‌كی زۆره، هێزه‌كانی داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حشدی شه‌عبی و میلیشیاكانی حشدیش توانای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی داعشیان نیه، له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین كه‌سیان لێكوژراو و بریندار و دیلبووه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌رێگای هێزه‌كانی یه‌كێتی و به‌هاوكاری گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزێكی یه‌كێتی بهێننه ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌م بۆ پاراستنی رێگاكانی تانكه‌ری نه‌وتی هه‌م بۆ شه‌ڕی داعش”.