هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی هاوڵاتیان، شوقه‌ بۆ كرێچیه‌كان ته‌واو ده‌كرێت

ئەندازیار زانا مستەفا، بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ پلاندانان لە وەزارەتی‌ ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن له‌باره‌ی پرۆژه‌ی شوقه‌كان بۆ كرێچیان رایده‌گه‌ێنێت”لە هەولێر 396 شوقە هەیە و خزمەتگوزارییان بۆ دەبردرێت و دەمانەوێت تەواو بكرێن، لە سۆران زیاتر لە 100 شوقە هەیە بۆ ئەوانیش دەست كراوە بە بردنی خزمەتگواری، ئەوەی هەولێر و سۆران كارەكان باش چووەنەتە پێشەوە و زیاتر لە 40%ی تەواو بووە و لە چەند مانگی داهاتوودا تەواو دەبن.

زانا مسته‌فا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەو خزمەتگوزارییانەی ئێستا بۆ شوقەكان دەبردرێن، بریتین لە ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا و شەقامی ناوخۆیی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”شوقەكانی كەڵەك كە ژمارەیان 75 شوقەیە تەواو بوونە، بەڵام پارە بۆ خزمەتگوزاری نییە، لە چۆمانیش بە هەمان شێوە پارەی خزمەتگوزاری ئێستا دابین نەكراوە”.

هه‌روه‌ها زانا مسته‌فا ده‌شلێـ” بەگشتی لەو 7 هەزارە زیاتر لە هەزار شوقەیان تەواو بوونە، بەڵام كێشەكە لە خزمەتگوزارییە بۆیە دواكەوتوونە، كە تەواو بوون، ئیدارە خۆجێییەكان دابەشیان دەكەن، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئەگەر قەیرانی دارایی نەبوایە دەمێك بوو ئەو شوقانە تەواو دەبوون: “لە ساڵی 2011 هەزار و 200 شوقەمان چووبووە واری جێبەجێكردن، ساڵی 2012  زیاتر لە پێنج هەزار شوقەمان چووەتە واری جێبەجێكردن، ساڵی 2013  پێنج هەزار شوقەمان لە پلاندا هەبوو، بەڵام بەهۆی قەیرانەوە نەچووە واری جێبەجێكردنەوە”.

شایانی باسه‌ لە ساڵی 2011  پەرلەمان یاسای ژمارە 7ی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردنی بۆ كەمدەرامەتان  دەركرد، پێویست بوو ساڵانە بڕی 250 ملیار دینار بۆ دروستكردنی 5 هەزار یەكە تەرخان بكرێت و لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێن، بەڵام قەیرانی دارایی كێشەی بۆ دروست کردن، بەپێی یاساكەی پەرلەمان ئەو هاووڵاتییانەی سوودمەند دەبن  بەبێ پێشەكی یەكەكانیان پێ دەدرێت بێ وەرگرتنی هیچ زیادەیەك، حكوومەتیش قەرزەكە بۆ ماوەی 25 ساڵ وەردەگرێتەوە، رێگەش نادریت بۆ ماوەی 10 ساڵ ئەو یەكانە بفرۆشرێنەوە.

Back to top button