كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی گۆڕی

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ” كۆسره‌ت ره‌سوڵ” به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سلێمانی گۆڕی و له‌جێگایی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سلێمانی حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دانا”.
به فه‌رمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌جێگایی له‌تیف شێخ عومه‌ر، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی یه‌كی سلێمانی داده‌نرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌تیف شێخ عومه‌ر، ڕه‌وشی ته‌ندروستی باش نییه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، حاكم قادر، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.