كاتی پێشکەشکردن بۆ ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەینرێت

خواكوڕك

له‌مالپه‌ڕی فه‌رمی خۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا ئاگادار دەکاتەوه، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها وەزارەتی خوێندنی باڵا دووپاتی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئامادەکاری تەواو و پێویست بەھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران بۆ بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکات لە ماوەی دیاریکراو وەک لە خوارەوە ئاماژەی بۆ کراوە سەردانی زانکۆکان بکەن بۆ پێشکەشکردن.

– ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥/١٠/٢٠١٦ تا رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٧/١٠/٢٠١٦.

– ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی ماستەر لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧/١١/٢٠١٦ سەعات ١٠ی بەیانی.

– ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دکتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨/١١/٢٠١٦ سەعات ١٠ی بەیانی.

– ناردنی ئەنجامە بەراییەکان بۆ وەزارەت: پێویستە پێش ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠١٦ ئەنجامی خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرای سەرجەم زانکۆکان بگات بە وەزارەتەکەمان/فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان بە مەبەستی پەسەندکردنی.

– راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا: رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٦.

– ماوەی سکاڵا و تانەگرتنی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا: لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٦ تا رۆژی دووشەممە ١٢/١٢/٢٠١٦ دەبێت.

– راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨/١٢/٢٠١٦.

– رێکەوتی دەستپێکردنی دەوامی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا: رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٢/١/٢٠١٧.

Back to top button