مەشعان جبوری:سەدامیەكان كۆمەڵكوژی سپایكەریان ئەنجامدا

وێڕای لەسێدارەدانی دەیان تاوانبار بە پاساوی ئەنجامدانی تاوانی سپایكەر،بەڵام مەشعان جبوری پارلەمانتار لەسەر پارێزگای سەڵاحەدین ئاماژە بەوە دەكات كە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت كە لەسێدارە دراوەكان بەرپرسیار نەبوون لەو كارە.

جبوری باس لەوە دەكات كە لەژێر ئەشكەنجەو لێدان ئەو كەسانە ناچار كراون خۆیان بە بەرپرسیار بدەنە قەڵەم.

هاوكات جبوری دەڵێت سەدامیەكان ئەو كارەیان ئەنجامداوەو دواتر بەهۆی لاوازی دەزگا ئەمنیەكانەوە توانیان هەڵبێن بۆ توركیا.

Back to top button