محەمەدی حاجی مەحمود: عەبادی باجی هەلەكانی دەدات
دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی داگیركرا, حەشدی شەعبی هێڕشیی كردە سەر هەرێمی كوردستان, پەیوەندەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق چوونە دۆخێكی ئالۆزترەوە, بەر پرسێكی كوردیش دەلێت ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن, وا باشترە دەوڵەتی كوردستان رابگەیێنرێت.
محەمەدی حاجی مەحمود: سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان, رایگەیاندووە:” بەدرێژایی مێژوو ئەوەی كورد كردبێتی ئەو ڕیفراندۆمە بووە و بۆ گەلی كورد ماوەتەوە، هیچ شتێكی دیكەی نەكردووە، تەنیا ئەو شەڕە نەبێت كە بۆ ڕیفراندۆم كردوویەتی، بۆیە ڕیفراندۆم نە پێشتر كراوە و نە بۆ داهاتووش دەكرێت، چونكە جارێكی دیكە ناتوانین لە كەركووك و ئەو ناوچانەی دیكە ڕیفراندۆم بكەین، بۆیە ئەو ڕیفراندۆمە فرسەتێك بوو دەستی كورد كەوتووە، دواجار ڕیفراندۆم شتێكی گەورەیە و جارێكی دیكە كورد پێویستی بە ڕیفراندۆم نییه، چونكە ئەو ڕۆژەی كە ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم بڵاو كرایەوە و لە 93%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی دا، ئەو ئەنجامە لە ئەرشیفی ئەمەریكا و بەریتانیا و نەتەوە یەكگرتووەوكان و هەموو وڵاتانی دنیادا هەیە.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەشلێت: ئێستا ئەمەریكا و بەریتانیا پشتگیری لە حەیدەرعەبادی دەكەن، هەر كەسێكیش دژایەتیی كورد بكات، شەقامی عەرەبی لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بەو لایەنە دەدات، بەڵام عەبادی كاراكاتەرێكە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو هێناویانە و دەڕوات، بۆیە ئەگەر ئەمجارە ئەمەریكا و وڵاتانی دەرەوە پشتگیری لە حەیدەر عەبادی بكەن، باوەڕ ناكەم جارێكی دیكە بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق! بۆیە تاوەكووو هەڵبژاردنەكانی عێراق یەكلایی نەبێتەوە، عەبادی هیچ شتێك بۆ كورد ناكات، هەروەها كاتێك حەیدەر عەبادی، باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات، تەنیا دەستی دەستی بە هاووڵاتییانی هەرێم دەكات، چونكە هیچ مووچەیەك بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت، بەڵام خەڵكی كوردستان خەڵكێكی خۆشباوەڕە و هەندێك لە هاووڵاتییان و حزبەكان، ئەوەندەی دژایەتیی كورد دەكەن، ڕەنگە عەبادییان پێ باشتر بێت لە هێزە سیاسییەكانی كوردستان، هەروەها ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر حكوومەتی عێراق كە كەركووكی داگیر كرد، بۆ ڕۆژی دواتر بەریتانیا گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا واژۆ كرد، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت كە بەریتانیا عێراقی ئاگادار كردووەتەوە كە تاوەكوو نەچێتە كەركووك یان نەوتی شارەكە نەگرێت، هیچ گرێبەستێكی لەگەڵدا واژۆ ناكات، بەڵام ئەمەریكا و بەریتانیا یەكەمین وڵات بوون كە رۆڵی خراپیان بینیوە لەسەر پرسی كورد.
لە كۆتایشدا دەلێت:” ئەگەر كێشەكانی نێوان ەهەولێرو بەغدا چارەسەر نەكرێن و بەغدا نەیەوێت چارەسەری بكات وا باشترە سەربەخۆی رابگەیێنرێت