بەریتانیا:لەمەولا هێرش دەکەینە سەر سوریا

لە وتەیەکیدا کە لەبەردەم ئەنجومەنی لۆردەکان پێشکەشی کرد،بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد گەر ڕژێمی سوریا گازی کلۆری لە ناوچەی غۆتە بەکارهێنابێت،ئەوا لەمەولا هێرشی ئاسمانی دژی ئەسەد ئەنجام دەدەین.

جۆنسۆن دەڵێت چەندینجار ڕژێمی سوریامان ئاگادار کردۆتەوە کە خۆی بەدوور بگرێت لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو بۆیە گەر سەلمێنرا لە غۆتە ئەو کارەی کردبێت ئەوا هاوشێوەی ئەمریکا لە پێگەکانی سوریا دەدەین.

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی گازی کلۆر لەڸایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە نیگەرانی لێکەوتەوە بەڵام مافی ڤیتۆی ڕووسەکان ڕێگربوو لە سزادانی ڕژێمی سوریا.

Back to top button