عەبادی: لەگەڵ هەولێر رێككەوتووین لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركووك

دوای داگیر كردنی كەركووك لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیهان وەستا, دوای تێپەڕینی نزیك بە پێمج مانگ لە وەستانی نەوتی كەركووك ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند ، لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتووین لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركووك. گوتیشی: “ئەگەر بێت و نەوتی كەركووك هەناردە نەكرێت ئەوا داهاتمان نابێت”.

لە بارەی پرسیاری هەرێمی كوردستان ئامادەیی تێدایە نەوتی كەركووك بۆ توركیا هەناردە بكات، ئایا لەوبارەیەوەگفتوگۆتان لەگەڵ هەرێم و توركیا كردووە؟

حەیدەر عەبادی لە وەلامدا دەڵێت : بەڵی بە دڵنیاییەوە، هێڵی عێراقی ئەوەی لە كەركووكەوە بۆ فەتحە دەچێت و دواتر بۆ نەینەواو لەوێش بۆ پێشابوور و لەوێشەوە دەپەڕێتەوە توركیا، وەكو ئاگادارن لەلایەن داعشەوە وێرانكراوە، وێستگەكان و بۆڕییەكانی بەشێوەیەكی سەرەكی وێرانكردووە، ئێمە ئێستا پێشنیازی ئەوەمانكردووە سەرلەنوێ ئەو بۆڕییە نۆژەنبكرێتەوە، هێڵی دیكەی بۆڕی نەوت هەیە كە بەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا تێپەڕ دەبێت، كە لە كەركووكەوە دەچێتە پێشابوور و لەوێشەوە دەچێتە توركیا، ئێستا دانوستاندنەكان لەسەر ئەوەن ئەو هێڵە بەكار بهێنین بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ توركیا، بۆ ئەوەش دەبێت قسە لەگەڵ توركیا بكەین. بە راشكاویش دەیڵێم بۆ ئەوە قسەمان لەگەڵ هەرێم كردووە، كاتێك بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هاتە بەغدا لەوبارەیەوە قسەمانكردووە، رێككەوتووین لەسەر ئەوەی دەست بە هەناردەكردنی نەوتەكە بكەین، دواتر چارەسەری ناكۆكییەكان بكەین، چونكە ئێمە لەوكاتەدا پێویستیمان بە پارەیە، ئەگەر بێت و نەوتی كەركووك هەناردە نەكرێت ئەوا داهاتمان نابێت.

Back to top button